وەزارەتی پەروەردە واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ى ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، سه‌ره‌تا ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم ده‌بێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای ناساندنی یه‌كه‌مه‌كان، ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و قوتابییان ده‌توانن راسته‌وخۆ لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئه‌نجامه‌كانییان وەربگرنەوە.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، له دوای كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كلیك له‌سه‌ر ئه‌و لینكانه‌ی خواره‌وه بكه:
پۆلی 12ی ئاماده‌یی: http://anjam.azmoonakan.org/
پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی: http://anjam.azmoonakan.org/