خێزانێك نۆزه‌یان هه‌یه و چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی منداڵی بیسته‌من
K24 - هه‌ولێر:
له وڵاتانی رۆژئاوا، هه‌میشه وا بیستراوه كه خێزانه‌كان منداڵیان كه‌مه، یان به یه‌ك دوو منداڵ رازین و رێگه‌ناده‌ن منداڵی زۆریان ببێت، به‌ڵام خێزانێكی بریتانی ئه‌و نه‌ریته ده‌شكێنن و تا ئێستا 19 منداڵیان هه‌یه و چاوه‌ڕوانی منداڵی بیسته‌من كه له‌م رۆژانه‌دا ئه‌ویش له دایك ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بنه گه‌وره‌ترین خێزانی وڵاته‌كه‌یان له رووی ژماره‌ی منداڵه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی بریتانی" خێزانه‌كه‌ی "رادفۆرد" له خانوویه‌كی 10 ژووری‌دا ده‌ژین، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك حه‌مامی تێدایه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "مۆركۆمبی" له ناوچه‌ی "بلانكاشێر" له رۆژئاوای ئینگلته‌را.
به خێوكه‌ره‌كانی ئه‌و منداڵانه ناویان "سو" و "نوێڵ رادفۆرده"ـه و ده‌ڵێن" ئه‌و رۆژه‌ی منداڵه‌كانیان بچنه حه‌مام، پێویستیان به نزیكه‌ی 4.5 لیتر شامپۆ هه‌یه و پرۆسه‌ی خۆشتنه‌كه‌یان له ئیواراندا چه‌ندین كاتژمێر درێژه ده‌كێشێت".
به‌ڵام له باره‌ی ژه‌مێك خواردنی ئیواره‌وه ده‌ڵێن" پێویستمان به 60 پارچه Sausage و 30 پارچه رانی مریشك و 2.7 كیلۆ په‌تاته هه‌یه".
ئه‌و ژن و پیاوه خانووه‌كه‌یان نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 240 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 313 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، گوتوویانه " ئێمه داوای هیچ هاوكارییه‌ك له حكومه‌ت ناكه‌ین، جگه له‌و مافانه‌ی منداڵه‌كان خۆیان هه‌یانه".
ئه‌و ژن و پیاوه ده‌ڵێن، ئێستا چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی بیسته‌مین منداڵین كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو له دایك ببێت و پاش ئه‌وه ئیدی كۆتایی به منداڵبوون ده‌هێنین و به‌و 20 منداڵه رازین".
نوێل رادفۆرد، باوكی ئه‌و له‌شكره منداڵه ده‌ڵێت " من خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی درووستكردنی كێك و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ویركارییم، به‌هۆی پاسێكی بچووكه‌وه منداڵه‌كانم ده‌گه‌یه‌نمه قوتابخانه‌كانیان".