خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رۆژی كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیار دەكات

لە یەكەم كۆبوونەوەیدا پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەكات

K24 - سلێمانی

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 6 ئێوارەی ئەمڕۆ، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی ریفراندۆم بكات و رۆژێكیش بۆ كۆبوونەوەی شاندی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیار بكات".

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24 گوت: "لە یەكەم كۆبوونەوەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كە كاتژمێر 6 ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، تاوتوێی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت، ھەروەھا رۆژی كۆبوونەوەی شاندی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دیار دەكرێت".

ھەفتەی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژاردنی نێوخۆیی ئەنجامدا و رێكخەری گشتی و ستافی نوێی خانەی راپەڕاندن و چڤاتی گشتی دیاركرد، لایەنە سیاسییەكانیش چاوەڕێی ھەڵوێستی نوێی گۆڕانن بۆ چارەسەری كێشەكانی ھەرێمی كوردستان.