یەكێتی ھەناردەو ھاوردەكارانی كوردستان: بەھیچ شێوەیەك نرخ بەرزنابێتەوە سنوورەكانیش داناخرێن
K24 - ههولێر:
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی ھەناردە و ھاوردەكارانی كوردستان بازرگانانی ئاگادار كردووەتهوه كە كاڵا و بەرھەم لەكۆگاكانیاندا نەھێڵنەوە و نرخیش زیاد نەكەن, ھەر بازرگانێكیش ئەو سەرپێچیانە بكات دەستی بەسەر كالاكانیان دادەگیرێت.
سەرۆكی یەكێتی ھەناردەو ھاوردەكارانی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتیانی ئاگاداركردەوە كە بەھیچ شێوەیەك نرخ بەرزنابێتەوە و سنوورەكانیش داناخرێن.
سەرۆكی یەكێتی ھەناردە و ھاوردەكارانی ھەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 20 رۆژ بەر لە ئێستا بازرگانانیان ئاگاداركردووەتەوە كە كاڵا و بەرھەمی زیاتر ھاوردە بكەن و ئێستاش بەرھەمی زیاتر لە رۆن و شەكر و كەرستەكانی دیكە بەڕێوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد بەھیچ شێوەیەك سنوورەكان داناخرێن, چونكە ساڵانە ھەرێمی كوردستان بە دەیان ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران و توركیا دەكات.