له عێراق داوای ئازادكردنی به‌شێك له زیندانییه‌كان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی كه‌رخ، له شاری به‌غدا، جاسب حجامی داوایكرد، ئه‌و زیندانیانه ئازاد بكرێن، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه درووست ناكه‌ن.
حجامی له تویتێكدا نووسیویه‌تی: به روانین بۆ تۆماركردنی به‌رده‌وامی تووشبووانی كۆرۆنا له زیندانه‌كاندا، پێشنیاز ده‌كه‌م، كاربه‌ده‌ستدان بڕیار بده‌ن، به كه‌فاله‌ت هه‌موو ئه‌و زیندانیانه ئازاد بكرێن، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه درووست ناكه‌ن.
پێشتریش، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رۆژی 11ی حوزه‌یرانی رابردوو، نیگه‌رانی له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی زیندانه‌كانی عێراق ده‌ربڕی بوو. هه‌روه‌ها هۆشداری دابوو، له‌وه‌ی زیندانه‌كان ببنه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڕیاری دا، 16 هه‌زار تۆمه‌تبار و 1000 سزادراو و 50 كه‌یسی كه‌تن له زیندانه‌كان ئازاد بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر زیندانه‌كان درووست نه‌بێت.