ئه‌نجامده‌ری هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خاكی سووریا ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
زاحی خه‌لفان، جێگری پێشووی سه‌رۆكی پۆلیس و ئاسایشی میرنشینی دوبه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو سووریا راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، خه‌لفان ئاشكرایكرد: "من ته‌لئه‌ڤیڤم ئاگاداركردۆته‌وه كه چه‌ند هێزێكی سه‌ر به ئێران له رۆژهه‌ڵاتی سووریا جێگیر بوونه و، دوای ئه‌وه‌ش ئیسرائیل هێرشی سه‌ر ئه‌و پێگه سه‌ربازیانه‌یكرد، كه زانیاریم له‌سه‌ریان به ئیسرائیل دابوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیمارات گوتیشی، "ئێران هیچ له‌باره‌ی كوشتارگه‌كه نادركێنێت و په‌رده‌پۆشی ده‌كات... دڵنیام كه سوپای قودس وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل ده‌داته‌وه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له لیواكانی 45 و 46 كه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا له نزیك ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال جێگیر كرابوون، رووبه‌ڕووی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بوونه‌وه و، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبیش هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار كرد و، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوژرانی 22 چه‌كداری حه‌شد و برینداربوونی 12ی دیكه‌ی راگه‌یاند.
دوای ئه‌و هێرشه‌ش، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی لێژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنا و بڕیاره له داهاتوودا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، جۆش جاك، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو هیچ هێزێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی دژ به داعش ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه".
شه‌وی رابردووش فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی له‌ناو خاكی سووریا رووبه‌ڕووی هێرشه ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته‌وه سه‌ر به سیسته‌می به‌رگری عێراقی نین.
H.B