باڵيۆزى ئێران له به‌غدا سه‌ردانى يه‌كێتى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكى كۆمارى ئيسلامى ئێران به سه‌رۆكايه‌تى ئيره‌ج مه‌سجدى باڵيۆزى ئێران له به‌غدا له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
سايتى ره‌سمى يه‌كێتى بڵاويكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017، شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و له ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌دان.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى شه‌فه‌ق نيوز به زمانى عه‌ره‌بى بڵاويكردووه‌ته‌وه، شانده‌كه پێكهاتووه له مه‌سجدى باڵيۆزى ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵى ئێران له هه‌ولێر سه‌عدوڵڵا مه‌سعوديان و له ئێستادا له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتى له باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ته به پرسى سه‌ردانى شاندێكى باڵاى يه‌كێتى بۆ ئێران كه بڕياره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت شانده ئێرانييه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك حزب و لايه‌نى سياسى ديكه كۆببێته‌وه.