له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌غدا نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، وه‌زیری نه‌وت بڕیاری دا نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه كه ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت كراوه، هاتووه: به پشتبه‌ستن به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به ناردنی بڕی 50 هه‌زار مه‌تر سێجا نه‌وتی سپی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان روونكراوه‌ته‌وه.
ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی ناردنی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له نووسراوه رهسمییهكهدا هاتووه، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌وه دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی هه‌رێم بووه و لە کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت بەڵێنیدا نەوتی سپی بنێرێت، بەڵام ھەندێک پەرلەمانتاری دژ بە کوردستان لە بەغدا دەیانەوێ بیکەنە دەستکەوت بۆ خۆیان".