له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ سه‌ر بودجه‌ی عێراق روونكردنه‌وه ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی باس له گواستنه‌وه‌ی مینحه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ سه‌ر بودجه‌ی سیادی حكوومه‌تی فیدراڵ، وته‌بێژی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا هاتووه، سه‌باره‌ت به لێدوانی به‌ختیار فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، كه ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی مینحه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ سه‌ر بودجه‌ی سیادی حكوومه‌تی فیدراڵ كردبوو، راستی بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- لێژنه‌ی باڵا به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه و "مه‌حموود حاجی ساڵح"، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌و لێژنه‌یه دیاریكراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
2- له 4/7/2018 نووسراوێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاتی سه‌ردانی لێژنه‌ی باڵا بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی دیداره‌كان، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه و لێژنه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ئه‌و وه‌ڵامه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان.
3- هه‌ر لایه‌نێك لێدوانی به‌مباره‌یه‌وه بدات دووره له راستی، جگه له وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان.
H.B