146 ژن له ههرێمی كوردستان كاندیدن بۆ ههڵبژاردنی داهاتوو
K24 - سلێمانی:
لە کۆی 503 کاندیدی ھەرێمی کوردستان, 146 کاندیدیان ژنن, بەڵام ھێشتا ژنان لە ھەرێمی کوردستان دەخوازن بەشداریکردنی ژن لە کایە سیاسیيەکان زیاتر بێت و ئەو ئاستەنگانەی ھاتونەتە پێش لە خوولەکانی تری پەرلەماندا نەمێنێت.
ئەزموونی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی عێراق, تاڕادەیەک ئەوەی دەرخستووە لەگەڵ سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی بۆ فراکسیۆنە کوردستانيیەکان درووستکردووە, بە تایبەتیش بۆ پەرلەمانتارە ژنەکان، لهگهڵ سەرجەم ئەستەنگیەکان وای کرد پەرلەمانتارانی کورد بتوانن دەنگێكی زیندوو بن و زیاتر جەخت لەسەر پرسە نەتەوەییەکان و ژنان بکەن.