كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی: هیچ كارمه‌ندێكمان خۆی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵگه‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی یه‌كێك له کارمەندەکانیان له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌د‌ات و ده‌ڵێ "ئه‌و هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و باس له داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی كارمه‌ندێكی ئێمه ده‌كات له ئه‌مریكا دووره له راستییه‌وه و سه‌رله‌به‌ری ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ،هیچ كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێران له سلێمانی، داوای مافی په‌نابه‌رێتی له هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵیك له‌باره‌ی به‌رپرسێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێران له سلێمانی بڵاوكرابووه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه خۆی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كردووه‌و داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته كردووه.
پێشتریش كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ره‌تكردبووه‌وه