298 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

ئاماری نوێ

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی  هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 298 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، 64 کەسیش لە هەرێم چاکبوونەتەوە.

تووشبووەکان، 106 لە هەولێر، 107 لە سلێمانی، شەش لە هەڵەبجە و سێ لە دهۆکن.

هەروەها حەوت کەس لە سلێمانی، چوار کەس لە هەولێر و یەک کەس لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

بە حاڵەتە نوێکانەوە، هەشت هەزار و 726 کەس تووشبوون، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و 72 کەس چاکبوونەتەوە و 294 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی:

1. کەرەنتین: (٤١٠ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٤٦٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٤٣ هەولێر)، (١٩٥ سلێمانی)، (١١٢٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٤٧٠ پشکنینی نوێ)
(٧٤٩ هەولێر)
(٧١٢ سلێمانی)
(٦٧٦ دهۆك)
(١٨٦ گەرمیان)
(٣٠ هەڵەبجە)
(١١٧ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٩٨ تووشبووی نوێ)
(١٠٦ هەولێر)
(١٠٧ سلێمانی، ٥٦ گەرمیان، ٢٠ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(٦ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٦٤ چاکبوون)
(٥٤ هەولێر)
(١ گەرمیان)
(٦ ڕاپەڕین)
(٣ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٢ مردن)
(٤ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٧٩٧٧ هاوڵاتی (١٦٥١٥ دەرچوو)
پشکنین ١٥٤٤٦٥ (٦٧٨٥٧ هەولێر، ٥٠٥٤٠ سلێمانی، ٣٤٧٤٠ دهۆك، ١٣٢٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٧٢٦ (٢١١٤ هەولێر، ٦١١٢ سلێمانی، ٢٦٠ دهۆك، ٢٤٠ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٠٧٢ (١٣٦٩ هەولێر، ١٤٠٨ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٣٦٠ (٦٩٩ هەولێر، ٤٤٦٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)
مردن ٢٩٤ (٤٦ هەولێر، ٢٤٤ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ تەمووز ٢٠٢٠