داعش پیلان بۆ داگیركردنی كه‌ركووك داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی سعوودی به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، رێكخراوی داعش پیلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ركووك داگیربكات و له‌وێوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه مووسڵ.
رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رێكاره‌كانی دژه تیرۆری عێراقیشی ئاشكرا بكات، دووپاتیكردووه‌ته‌وه ئه‌و هێزه ئه‌منییه عێراقییانه، هه‌ماهه‌نگی و رێكاری پێویستییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌و جۆره.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له میحوه‌ری باكوور له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی پێنجی سه‌ر به پۆلیسی فیدرالی ئه‌و پرسه‌یان تاووتوێ كردووه، بۆ پارێزگاریكردنی شاره‌كه له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، به‌رپرسان و ده‌زگا هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه و به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێنه‌هاتووه.