پارتی و گۆڕان كۆدهبنهوه
K24- ههولێر:
بڕیاره سبەی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومهت كۆببنهوه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر دهکات و لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ دهكهن.
سێشەممەی رابردوو شاندێکی پارتی، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەش، هەردوولا دوو لێژنەیان بۆ یەكخستنی روانگەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت پێكدههێنن.
H.B