تەرمی پۆلیسێك بە سەربڕاوی لە كەركووك دۆزرایەوە
K24 - كەركووك
ئەمڕۆ لە گەڕەكی عەسكەری شاری كەركووك تەرمی پۆلیسێك بە سەربڕاوی دۆزرایەوە و بەگوتەی كەسوكاری لە دوێنێوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و مۆبایلەكەی داخراوە.
ھێمن دەلۆ، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەو پۆلیسە ناوی بەھجەت محەمەد-ە و كوردە، تەرمەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە. بە گوتەی كەسوكاری لە دوێنێ نیوەڕۆوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و مۆبایلەكەی داخراوە، ئەمڕۆ تەرمەكەی بە سەر بڕاوی دۆزرایەوە".
گوتیشی: "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام رووداوەكە سەرەتایە و تائێستا پۆلیس ھیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو رووداوە نەخستووەتەڕوو".