به ڤيديۆ.. گه‌رده‌لوولى ماريا هه‌رچى ده‌كه‌وێته سه‌ر رێى ده‌يپێچێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌رده‌لوولى ماريا به هێز و گوڕوتينێكى زۆره‌وه گه‌يشته كه‌ناراوه‌كانى دومينكان و شاره‌زايان ده‌ڵێن ئه‌و گه‌رده‌لووله هاوشێوه‌ى هارڤى و ئيرمايه.
سه‌نته‌رى نيشتيمانى ئه‌مريكى بۆ گه‌رده‌لوول و زريانه‌كان رايگه‌ياند، گه‌رده‌لوولى ماريا له دوورگه‌كانى كاريبى نزيك ده‌بێته‌وه و له پله‌ى پێنجه‌مه به گوێره‌ى پێوه‌رى سافير سيمبسۆنى تايبه‌ت به پێوه‌رى گه‌رده‌لوول و زريانه‌كان.
گه‌رده‌لووله‌كه له دوورى 55 كيلۆمه‌تر له دورگه‌ى مارتينيك ره‌شه‌بايه‌كى نوێى هه‌ڵكردووه به خێرايى 260 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.