ئەمریكا لە توركیا نیگەرانە
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر دەستگیرکردنی کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا دەربڕی.
هێزەر نوێرێت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن لە دەستگیرکردنی کارمەندانی کونسوڵخانەکەیان لە ئیستانبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە نیگەرانن.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاش له توركیا هۆكاری سنوورداركردن و واتای سنوورداركردنی ڤیزا به هاووڵاتیانی تورك ئاشكرا ده‌كات.
ژۆن باس، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ دووه‌م جاره حكومه‌تی توركیا كارمه‌ندانی ئه‌وان ده‌ستگیر ده‌كات، هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش هه‌وڵی زۆریان داوه بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و ده‌ستگیركردنه بزانن، به‌ڵام هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌ست نه‌هاتووه كه تاوانه‌كانیان پشت‌راست بكاته‌وه.