"دوو لایەن دژی وەدەرنانی سوپای ئەمەریکان لە عێراق"

هاوپەیمانی فەتح ناوی دوو لایەن ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ھاوپەیمانی فەتح ئەو لایەنانە ئاشكرادەكات كە دژی بڕیاری دەركردنی ھێزەكانی بیانین لە عێراق.

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە: "لایەنەكانی كورد و سوننە دژی بڕیاری دەركردنی ھێزەكانی بیانین لە عێراق، بە بیانووی نەبوونی ئارامی لە بەشێك لە ناوچەكانی وڵات".

پەرلەمانتارەكەی فەتح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ھەردوو ھاوپەیمانێتی فەتح و سائیروون، دەتوانن بە زۆرینە دەنگ بڕیار لەسەر دەركردنی ھێزەكانی بیانی، لەسەرووی ھەموویانەوە ئەمەریكا بدەن.

ماوەیەکە بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق سەرقاڵی پێشکەشکردنی پڕۆژە بڕیارێکن بۆ وەدەرنانی هێزە بیانییەکان لە عێراق کە ئامانج لێی سوپای ئەمەریکایە، بەڵام پێچەوانەی ئەم هەوڵە، سوپای ئەمەریکا پێگەی خۆی لە عێراق قایمتر کردووە.

H.J