سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئێران داوایەک لە بایدن دەکات

هۆشداریی دەدات

K24- هەولێر:

بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نامەیەکی کراوە بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا داوا دەکات، ئەمەریکا نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران.

بایدن لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە ساڵی 2015 واژۆ کرا رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بێت، دەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە، کار بۆ بەهێزکردنی رێککەوتنەکە دەکەن؛ لە هەمان کاتیشدا، دژی چالاکییەکانی ئێران کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە دەوەستنەوە.

ئەگەر بێتو ئەمەریکا بگەڕێتەوە رێککەوتنەکە، ئەوا سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوبارەوە دەڵێت، دەبێت ئەمەریکا نەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە چونکە ئەمە چەکی ئەتۆمی دەداتە ئێران.

پێشتر، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی بە بە رێککەوتنێکی زۆر خراپ ناوبردبوو، لێشی کشایەوە.

Reuters