خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی لابران

بازگەكانی گومرگ لەنێوان كەركووك و شارەكانی دیكە نامێنێ

K24 - كەركووك

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی ھەڵگیران كە پێشتر بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراق دانرابوون".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "نووسراو بۆ ئەو خاڵە گومرگیانە ھاتووە و پێیان گوتراوە كە گومرگ لە ھیچ ئۆتۆمبێلێك وەرنەگرن و خاڵی گومرگی نێوان ھەولێر و كەركووكیش بە تەواوی چۆڵكراوە".

بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێشتر بڕیاردرابوو ئەو خاڵە گومرگیانە لابدرێن كە لەنێوان شارەكانی كەركووك و ھەولێر و سلێمانی دانرابوون.

لە دوا كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیاردرا كە پێناسی گومرگی ھەرێم و عێراق وەك یەك لێبكردێت.

ھ.م