"كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ئێران و شكستی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعوودیه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
شێخ نه‌بیل قاووق، پیاوی ئایینی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبوڵڵای لوبنانی، شه‌وی رابردوو رایگه‌یاندووه: "ناوچه‌كه چووته ناو قۆناغ و ئاراسته و هاوكێشه‌ی نوێوه‌و به‌ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی "پرۆژه‌ی به‌رگرییه" له‌سه‌ر حیسابی گره‌وه‌كانی سعوودیه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا".
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، له قاووقی گواستووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تی: "ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ستكه‌وتێكی نایابی ستراتیژی له كه‌ركوك ده‌ستكه‌وتووه، بووه‌ته ده‌ستكه‌وتێكی نوێ بۆ میحوه‌ری"به‌رگریی" (به‌ره‌ی ئێران) و شكستێكی نوێیه بۆ تره‌مپ و ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیاندان".
رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، به‌هۆی رێككه‌وتیكی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ریان راده‌ستكرا و هێنرانه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لایه‌نه شیعه‌كان و به‌رپرسانی عێراق و ئیرانیش نایشارنه‌وه، به‌هۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتییه‌وه توانیوویانه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه، نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند: "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی نه‌بوونایه كه ساڵانێكی دوور و درێژه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران و قاسم سوله‌یمانی هه‌یه، نه‌مانده‌توانی بچینه‌وه ناو كه‌ركووك".