هێزه‌ عێراقییه‌كان گرفت بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر - كه‌ركووك درووست ده‌كه‌ن

رێگه‌ به‌ هاووڵاتییان ناده‌ن بچنه‌ كه‌ركووك
kurdistan24.net

K24 – پردێ:

میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان، گرفت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان بۆ چوونه‌ ناو كه‌ركووك درووست ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌ن هاووڵاتییان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بچنه‌ ناو كه‌ركووك.

شایه‌تحاڵانیش له‌ سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك وێڕای پێشوازیكردن له‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووك، هاوكات باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هێزه‌ عێراقییه‌كان تا ئێستاش ئاماده‌نین رێگه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له‌ لایه‌ن فه‌وجی 1ی پۆلیسی فیدرالییه‌وه‌، رێگه‌نادرێت هاووڵاتییان بچن و چه‌ند شۆفێرێكیشیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

لەدوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە، رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک و مەخموور داخرا و تا ئێستاش حكوومه‌تى عێراق به‌ ره‌سمى بڕيارى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ى نه‌داوه‌, هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌شه‌ی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه‌، كرایه‌وه‌.