راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.. نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا

852 پشكنین كراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (40)ـی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (5ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (233) تووشبوو،  لەناویاندا (3) مردن هەیە و (85) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (40)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6235) هاووڵاتی بوون لە (31) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1610) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (678) لە هەولێر، (167) لە سلێمانی، (664) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (36) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە و (4625) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (63) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (852) پشکنین ئەنجام دراوە، (640) هەولێر، (122) سلێمانی، (90) دهۆك.

ئەنجام (19) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

  • پارێزگای هەولێر (18) پۆزەتیڤ، (8) پیاو تەمەنیان (50)، (50)، (40)، (37)، (21)، (15)، (14)، (13)، ساڵ و (6) ئافرەت تەمەنیان (70)، (63)، (43)، (39)، (32)، (27) و (4) منداڵ تەمەنیان (8)، (7)، (2)، (1،4) ساڵ و هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
  • پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (61) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.
  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (233) تووشبوو،  لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (85) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 وەزارەتی تەندروستی                     

حکومەتی هەرێمی کوردستان

5ی نیسانی2020