ئيڤانكا: ئه‌وه‌ى له سعووديه بينيومه وه‌سف ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئيڤانكاى كچى دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى سعوودييه‌وه گوتى: ئه‌وه‌ى له سعووديه بينيومه وه‌سف ناكرێت.
ئيڤانكا ستايشى ميواندارى و پێشوازيكردن و به‌خێرهێنانى له لايه‌ن سعوودييه‌كانه‌وه كرد و گوتى: ئه‌وه‌ى بينيم زۆر له‌وه زياتره كه بيستبووم.
له ميانى به‌شداربوونى له ديدارى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا كه رێكخراوى مسكى خێرخوازى ئه‌نجاميدابوو، ئيڤانكا پۆزشى بۆ ئاماده‌نه‌بوونى باوكى هێنايه‌وه و گوتى: ئه‌و له‌گه‌ڵ پادشا سه‌لماندا سه‌رقاڵى كۆبوونه‌وه‌يه.
ئيڤانكا ئه‌وه‌شى وت: له باره‌ى ميواندارى رۆژهه‌ڵاتييه‌وه زۆر شتم بيستبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له سعوودييه بينيم زۆر زياتر بوو.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مڕۆ شتى زۆر فێر بووم و شادومانم به بينينى پێشه‌نگه خاوه‌ن كاره‌كانى سعووديه.
Today I met with Saudi Arabian women leaders and learned directly of their accomplishments, challenges & vision for the future. #POTUSAbroad pic.twitter.com/npimDyD95u
— Ivanka Trump (@IvankaTrump) ٢١ مايو، ٢٠١٧