وەزارەتی ناوخۆ پۆستە ئەمنییەکانی کەرکووك دابەش دەکاتەوە

داوا دەكرێت ھەموو پۆستەكان بگرێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەسەر فەرمانى حەیدەر عەبادى، سەرۆك وەزیرانى عێراق، وەزارەتى ناوخۆ بڕیارىدا بەدابەشکردنى پۆستە ئەمنیەکانى کەرکوک لەبەڕێوبەرایەتیەکاندا بە رێژەى لە 32% بۆ هەر یەکە لە پێکهاتەى کوردو عەرەب و تورکمان بە شێوەیەکى یەکسان و رێژەى 4% بۆ پێکهاتەى مەسیحییەکان، عەرەب و تورکمانەکان پێشوازى لەو بڕیارە دەکەن، بەڵام بەرپرسانی کورد دەڵێن، با تەنها پۆستە باڵاکان نەگرێتەوە بەڵکو هەموو پۆستەکان و فەرمانگەکان بگرێتەوە بەبێ جیاوازى ئەو کات ئێمەش بەو دابەشکارییە قایل دەبین.