ئەنجامی پشکنینی 100 كەس لە کۆیە راگەیەندرا

پشكنینەكان لەناو كۆیە و تەق تەق ئەنجامدراوە

K24 - كۆیە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای 100 كەسی راگەیاند، كە پشكنینی ھەموویان نێگەتیڤ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە ئەنجامی 60 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناو قەزای کۆیە کە ئەم بەیانیە ئاشکرا بوو، ھەمویان نێگەتیڤ (پاک) دەرچوون. هەروها سەرجەم پشکنینەکانی ناحیەی تەق تەق  کە بۆ  40 كەس ئەنجامدرابوو، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بون و خاڵی بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

تەندروستی كۆیە ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاووڵاتییان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن".