سەدان هەزار گەشتیار جەژن لە هەرێمی کوردستان دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی جیاوازی پلەکانی گەرما، بەرقەراری ئاسایش و خزمەگوزاریی زیاتر، سەدان هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەجۆرێک، هەندێکیان شوێنی مانەوەیان لە هۆتێل و مۆتێلەکان دەستنەکەوتووە.
لە پارێزگای دهۆک، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار، روویان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك كردووه و به جۆرێك شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و هۆتێله‌كان پڕبوون له گه‌شتیار و به‌شێكیشیان ناچاربوون له سه‌ر شه‌قامه‌كان بخه‌ون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری دهۆك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان پێشبینی هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گه‌شتیارانیان نه‌ده‌كرد و رێژەی گەشتیار لەم ساڵدا 30% زیادی کردووە.
هەروەها، لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار بۆ بە سەر بردنی پشووەکانی جەژن روویان لە ناوچە گەشتیاریەکانی هاوینە هەواری دووکان کردووە.
بەشێک لەو گەشتیارانە گەشتیاری ناوخۆیین و بەشێکی زۆریشیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە روویان لە ناوچە گەشتیاریەکانی کوردستان و دووکان کردوە.
بەرپرسانی ئیدارەی قەزاکە پێیان وایە تا کۆتایی هاتنی پشووی جەژن، هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی دووکان زۆر زیاتر دەبێ.
ساڵانه زیاتر له سێ ملیۆن گه‌شتیار روو لە هەرێمى کوردستان دەکه‌ن، کابینه‌ی نۆیه‌مى حکوومەتى هەرێمیش، به‌رنامه‌ڕێژی و پلانی ستراتیژی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت وه‌ک یه‌كێك له سه‌رچاوه‌کانی داهات پشت بە کەرتى گەشتیاریى ببه‌ستێت.
بەڕێوبەرایەتى گشتى گەشتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى، بۆ ئاسانکاریىکردن بۆ ئەو گەشتیارانەى لە جەژن و بۆنەکاندا سەردانى ناوچە گەشتیارەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن، 50 هەزار نەخشە و رێکلام و رێبەری گەشتیاریی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزییان چاپ کردووە.
ھاوكات ژمارەیەکى پەیوەندى کردنىیان تەرخان کردووە بۆ ئەوەى گەشتیاران لە رێگاى ئەو ژمارەیەوە، زانیارى لەسەر ئاستى خزمه‌تگوزاریی هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان بگەینن.
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لە 8ـی ئەم مانگەوە تا 12 مانگ، 208 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، ھەر بەپێی خەمڵاندنی دەستەی گەشتوگوزار، پێشبینی دەکرێت بە درێژایی رۆژانی جەژن، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەكەن، زیاتر لە 200 ھەزار گەشتیار بێت.
H.J