بۆچى به‌شێك له‌پزيشكان ده‌رمان به‌خه‌تێك ده‌نووسن، ناخوێندرێته‌وه؟
K24- هه‌ولێر
به‌شيكى زۆرى پزيشكه‌كان، له‌كاتى نووسنى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كه‌يان، شێوازێكى تايبه‌تيان هه‌يه، روونتره بڵێن به‌جۆرێك ده‌نووسن كه تێگه‌يشتن لێى ئاسان نييه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆكارى به‌هه‌ڵه وه‌رگرتنى ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان، دواجار كاريگه‌رێكى خراپ له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و زۆرجارىش ده‌بێته هۆى كوشتنى.
له‌نوێترين توێژينه‌وه‌ى په‌يمانگاى نيشتمانى كۆلێژى پزيشكى له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌ركه‌وتووه، هۆكارى نووسينى ده‌رمان به‌خه‌تێكى ناخۆش له‌لايه‌ن پزيشكه‌كان، ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ دوو خاڵى سه‌ره‌كى:
- زۆرى ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كان و تۆماركردنى ناويان و نۆره‌گرتنيان، واده‌كات پزيشك به‌په‌له ناوى ده‌رمانه‌كان بنووسێت و بۆ ئه‌وه‌ى نۆره‌ى يه‌كێكى ديكه وه‌رگرێت، چونكه ده‌يه‌وێت زۆرترين نه‌خۆش له‌ماوه‌ى دياريكراو ده‌وامى خۆي‌دا وه‌رگرێت.
- بچووكى قه‌باره‌ى ئه‌و كاغه‌زى له‌ژێر ده‌ستيدايه، زۆرجار هۆكارێكه بۆ جێكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ى ناوى ده‌رمانه‌كان له‌و كاغه‌زه‌دا، به‌مه‌ش خه‌ته‌كه‌ى ناخۆش ده‌رده‌چێت.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، خه‌تى ناخۆشى پزيشك، ده‌بێته‌هۆكارێك خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان نه‌توانن به‌باشى ناوى ده‌رمانه‌كه بخوێننه و به هه‌ڵه ده‌رمان بده‌نه نه‌خۆش.
روونيشكردووه‌ته‌وه، ساڵانه ته‌نها له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا 7 هه‌زار نه‌خۆش به‌هۆكارى هه‌ڵه وه‌رگرتنى ده‌رمانه‌وه ده‌مرن و نيو مليۆن كه‌سيش نه‌خۆشييه‌كه‌يان درێژه ده‌كێشێ و ئازارى زۆر ده‌بينن و به‌ئاسانى چاك نابنه‌وه.
سه‌رچاوه: العربية