"یه‌كه‌م داواكاری لۆپیتیغی كڕینی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنایه"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یه‌كه‌مین داواكاری لۆپیتیغی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنایه كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه كه به زۆرترین كات هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی تیاگۆ ئالكانتارای ناوه‌راستكاری بایرن میونشن بدات.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لۆپیتیغی هیچ نیازێكی نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو هیچ یاریزانێكی به‌رگری بگوازێته‌وه و بریاریداوه پشت به فایخۆ ببه‌ستێت كه له سه‌رده‌می زیدان وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئه‌گه‌ر به‌یل و كریستیانۆ له ریال مه‌درید بمێننه‌وه، لۆپیتیغی بیر له گواستنه‌وه‌ی هیچ هێرشبه‌رێكی دیكه ناكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بایرن میونشن ئاماده‌یه له باره‌ی فرۆشتنی ئالكانتارا گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌ڵمانیاییه‌كه، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه تا داهاتووی ئالكانتارا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید یه‌كلایی بێته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی یانه باڤارییه‌كه پێشنیاریان بۆ بارسێلۆنا كردووه كه به مه‌رجی 50 ملیۆن یۆرۆ و ده‌ستبه‌رداربوون له لوكاس دین ئاماده‌ن ئالكانتارا به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بفرۆشنه‌وه.