مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له كه‌ركووك: سبه‌ى ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌ڵبه‌ندى دووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له كه‌ركووك په‌يامێكى ئاراسته‌ى كادير و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كێتى له كه‌ركووك كردووه و تێيدا داواى لێكردوون سبه‌ى بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بده‌ن.
دەقی پەیامەكەی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی رێكخستنی كه‌ركووك
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
جه‌ماوه‌ری بەشەرەف و خۆراگری کەرکوک
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان٠٠٠
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان و پاراستنی خاك و ژیانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان و دورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی نه‌خوازراو،هاوكات به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی وڵاتانی ئیقلیمی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ولاته زلهێزه‌كان،پێمان باش بوو پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت،كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و دڵنیایی بۆ بڕه‌خسێنین تاوه‌كو ئاوات و دروشمی یه‌كێتیه‌كه‌مان بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبێنین.
به‌ڵام وادیاره لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه له ته‌واوی كوردستان به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه‌وه،ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین،وه‌ك چۆن له‌رابردوادا كه مێژوو شاهێده یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ر له دروست بونی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ڕی روبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه روبارێك خوێنمان له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌خشیوه و یه‌كێتی خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی شه‌هیده و حزبی شه‌هیدانی كوردستانه،بۆیه هه‌رگیز سازشمان نه‌كردوه له‌سه‌ر خاك و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئاینده‌ش به‌هه‌مان گیان و سورتر و مكوڕترده‌بین بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه وه‌دی نه‌هاتوه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان.
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك... لێره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا،بۆیه داواكارین له‌ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
مه‌ڵبه‌ندی (2)ی ڕێكخستنی كه‌ركوك
24/9/2017