تره‌مپ بيرۆكه‌يه‌كى نوێ ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: كه‌س به خه‌ياڵيدا نه‌هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له به‌رده‌م هه‌وادارانيدا پێشنيازێكى نوێى بۆ درووستكردنى ديوارى جياكه‌ره‌وه‌ى نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك خسته‌ڕوو.
تره‌مپ رايگه‌ياند، ئه‌و ديواره جياكه‌ره‌وه‌يه‌ى ده‌يه‌وێت درووستى بكات، له تابڵۆى به‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى خۆر (Solar panels) درووستيده‌كات.
تره‌مپ گوتى: "به‌ڵێ، ديواره‌كه درووستده‌كه‌ين، پێويسته رێگر بين له هاتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام من بيرۆكه‌يه‌كى نوێ ده‌خه‌مه‌ڕوو، كه كه‌ستان تا ئێستا نه‌تانبيستووه. سنوورى باشوورى ئه‌مريكا هه‌تاوييه، پله‌ى گه‌رمى به‌رزه، ديواره‌كه له تابڵۆى به‌رهه‌مێنانى وزه‌ى خۆر درووستده‌كه‌ين و وه‌زه‌يه‌كى زۆرمان بۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و تێچوويه‌كى زۆرمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌و رێگه‌يه‌وه مه‌كسيك پاره‌يه‌كى زۆر كه‌متر ده‌دات، ئه‌مه‌ش شتێكى باشه. وانييه؟.. بير‌ى لێ بكه‌نه‌وه، تا به‌رزى بكه‌ينه‌وه، به‌ها و نرخى پتر ده‌بێت، بيرۆكه‌يه‌كى باشه؟ ئه‌وه بيرۆكه‌ى خۆمه!".
هه‌رچه‌نده مه‌كسيك دژى ئه‌وه‌يه پاره بدات، به‌ڵام ئه‌مريكا داوا ده‌كات ئه‌و ديواره له‌سه‌ر بودجه‌ى مه‌كسيك درووستبكرێت.