بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بەفر و بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت. لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت و لە دەرەنگانی شەودا پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشانسی پێشبینی كردووە، سبەییەكشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت، تا كاتەكانی ئێوارە دواتر ئاسمان دەگۆڕێ بۆ نیمچە ھەور، ئەگەری تەم ھەیە لە كاتەكانی شەودا.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی