په‌كه‌كه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ گوندنشینانی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای دهۆك
K24- دهۆك:
بوونی په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ گوندنیشنانی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای دهۆك، گوندی ده‌رگه‌لا شێخا، یه‌كێك له‌و گوندانه‌یه، كه ماوه‌ی 20 ساڵه په‌كه‌كه داگیركردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان.
شێخ محه‌مه‌د هاووڵاتیێكی ئه‌و گونده‌یه و ده‌ڵێت، ئومێدی ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌ی، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تا په‌كه‌كه له‌وێ بێت ئه‌سته‌مه ئه‌و خونه‌ی بێته دی.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك به هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، 270 گوند چۆڵكراون و تا دێت به‌هۆی هه‌ڵچوونی گرژییه‌كان ژماره‌ی گونده چۆڵكراوه‌كانیش له هه‌ڵكشاندایه.
H.B