لە کەرکووك رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا

سەرەڕای داگیركردنی كەركووك ئاڵای كوردستان لە شارەكە ھەڵكرا
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە یەكێك لە قوتابخانەكانی كەركووك رێورەسمی پیرۆزكردن و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچووە و ئاڵای كوردستان ھەڵكراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای داگیرکردنی کەرکووك لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کورد بە ئازادی ناتوانێت رای خۆی دەرببڕێت.

ھاوكات لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان رێورەسمی جیاواز بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوون.

رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له‌ 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945  به‌ وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌ مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ 72 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بۆ‌ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ت به‌رزكرایه‌وه‌، مانگێك و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له‌ رۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت. 

 لە دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 یاسای ئاڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوو، له ساڵی‌ 2009، پەرلەمانی كوردستان رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می بە رۆژی ئاڵا دیاركرد كە هاوكات هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به‌ رۆژی دایك له‌ كوردستان دیاری كرد.