ئەفسەرێکی ئەمەریکی و سەگێکی عێراقی بە یەکتر شاد دەبنەوە

ئەمەریکا مۆڵەتی مانەوە دەداتە سەگێکی عێراقی

K24 – هه‌ولێر:

ئەفسەرێکی سووپای ئەمەریکا سەگێک لە خاکی عێراق بۆ ئەمەریکا رادەکێشێت.

تەمەنی ئەو بەچکە سەگە تەنها دوو مانگ بووە کاتێک کێڤن سۆلارێز، ئەفسەرە ئەمەریکییەکە بینیویەتی، بەڵام دەیکاتە هاوڕێی خۆی و رۆژانە لە بەشە خواردنەکەی خۆی نیوەی پێ دەدا.

کێڤن بە فۆکس7ی راگەیاندووە: "کاتێک بۆ جاری سێیەم رەوانەی عێراق کرام، کاتی پشووەکانی سەری ساڵ بوو، دوور بووم لە هاوڕێ و خێزانەکەم".

دەشڵێت: "ئەم سەگە هەمیشە ئاسوودەیی پێدەخشیم و لەگەڵم بوو".

دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمەریکا، کێڤن لە ماوەی 45 رۆژ کارەکانی گواستنەوەی سەگەکەی لە عێراقەوە بۆ ئەمەریکا تەواو دەکات و بە یەک شاد دەبنەوە.

کێڤن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژمارێکی بۆ سەگەکەی دروستکردووە و تیایدا وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاودەکاتەوە.

H.J