رێكخراوی تەندروستی جیهانی چوار تۆن پێداویستی پزیشکی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێداویستی پزیشكی رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات.

دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کوردستان24ی راگەیاند، 18ی ئەم مانگە کاروانێکی هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگاتە هەولێر، کە پێکهاتووە لە چوار تۆن کەلوپەلی پشکنین و پێداویستی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

گوتیشی "رەوانەکردنی هاوکارییەکان دوای رێککەوتنێکی راستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی دێت.