له عێراق ته‌نيا 300 هه‌زار هاووڵاتى كريستيان ماونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له به‌سره رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى هۆشدارى له نه‌مانى پێكهاته‌ى كريستيان له شاره‌كه‌يان ده‌ده‌ن و نوێنه‌رێكى كريستيانهكانيش ئاشكراى ده‌كات، له عێراقدا ته‌نيا 300 هه‌زار كريستيان ماونه‌ته‌وه.
عەمانۆئێل خۆشابا، ئه‌ندامى كریستیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، بەھۆی كۆچپێكردن و كوشتن، ژمارەی ھاووڵاتیانی كریستیان لە عێراق، لە ملیۆنێك و 750 ھەزارەوە بۆ 300 ھەزار كەس كەمبوونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی گوت، لە ھەردوو پارێزگای بەغدا و نەینەوا زۆرترین رێژەی كۆچكردن تۆماركراوە.
ره‌وكردنى كريستيانه‌كان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات له دواى رووخانى رژێمى به‌عس و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى تائيفى و توندڕه‌وى له عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه.
به‌شێكى كريستيانه‌كانى نه‌ينه‌وا روويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له كه‌مپى ئاواره‌كاندا گيرساونه‌ته‌وه.
تا ئێستا ئامارێكى ره‌سمى سه‌باره‌ت به ژماره‌ى كريستيانه‌كان له عێراق به گشتيى نييه.
له هه‌رێمى كوردستان كريستيانه‌كان به گوێره‌ى سيستمى كۆتا، 5 كورسييان له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ته‌رخانكراوه و نوێنه‌رايه‌تييان له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينى هه‌يه و وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن ژيانيان پارێزراوه.