نێچیرڤان بارزانی: هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌مڕۆی مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، په‌یامێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له مووسڵ کرد و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا، دووپات ده‌كاته‌وه، كه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ن و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واو دان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ك.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین.
پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان.
خوای گه‌وره پشتیوان و هاریکار بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
21/3/2019