ئاماری تووشبوانی هه‌رێم هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.. له سلێمانی 77 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، (77) كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌نجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، (77) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، (40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) کچی گەنج و (3) کوڕی گەنچ و (6) منداڵ، (21) تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و (56) تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.
(5) تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
(5) تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
(1) تووشبوو دانیشتووی گوندی باریكە سەر بە ناحیەی تانجەڕۆ.
(66) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
4ی حوزەیران 2020