كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ناو قه‌یرانگه‌لێكدا پێكده‌هێندرێت
K24- هه‌ولێر:
پسپۆرانی ئابووری رایدەگەیەنین, کابینەی نۆیەم لە ناو کۆمەڵێک قەیراندا پێکدەهێنرێت. یەکێک لەو کێشانەی بەردەم کابینەکە قەرەزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، کە نزیکەی 22 ملیار دۆلارە و، زۆربەی قەرزەکانیش قەرزی ناوخۆین، کە بەشێکی زۆریان لە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران، قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان و بانکە ئەهلیەکان پێكهاتوون.
له‌مباره‌شه‌وه نه‌سره‌ت خۆشناو، پسپۆری ئابووری بۆ كوردستان 24 ئاماژه به‌وه ده‌كات، "له‌كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت گرنگ نییه قه‌رزه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، به‌ڵكو گرنگه بیر له چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و فشارانه‌ی له كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت ماونه‌ته‌وه، هه‌موویان ده‌كه‌ونه سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت".
له‌كاتێكیشدا شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و ئابوورى دوو هۆكار بوون بۆ زۆربوونی قەرزەکانی کابینەی هەشتەم، بە تایبەت قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان، کە بەشێکی زۆری داهاتی حکوومەت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەیە، بیلال سەعید كه رۆژنامه‌نووسی بواری وزه‌یه بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە دەڵێت: "پێویسته هەولێر و بەغدا لەسەر کێشەی وزە بگەنە رێککەوتن"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "سەرووی 20%ی قەرزەکانی حکوومەت هی کۆمپانیا نەوتیەکانە".
ئێستا كه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت جووڵه‌یان تێكه‌وتووه، هەموو چاوەکان لەسەر كارنامه و ستراتیژیه‌تی حكوومه‌تی داهاتووه، كه بتوانێت بەسەر قەیرانەکاندا سەرکەوێت. پسپۆرانیش پیشبینی دەکەن بە گۆرانکاری لە کابینەکە، سەرۆکی حکوومەت هەنگاو بە هەنگاو بتوانێت چارەسەری ریشەيی بۆ قەیرانەکان بکات، ئەگەر ململانێ سیاسیەکان رێگر نەبن لەبەردەم کابینە تازەکەدا.
H.B