قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەكی عێراق درێژ دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
شانەی قەیران لە پارێزگای زیقار بڕیاریدا لەمڕۆوە تا هەفتەیەکی دیكه قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لە پارێزگاکە درێژبکاتەوە و سەرجەم رێگاکانی ناوخۆ و دەرەوەش دابخرێن.
لەلایەكی دیكە لە پارێزگای میسانیش 11 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووش چاکبوونەوە.
دوێنێ 5/6/2020 بەرزترین ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا و لەماوەی 24 كاتژمێردا ھەزار كەسی تێپەڕاند. ھاوكات وەزارەتی ته‌ندروستی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوە رایگەیاندبوو، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زۆر زیادیكردووه، گرنگه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ئاسانكاری بۆ كاری تیمه ته‌ندروستییه‌كان.