جەمیل بایك: توركیا چەكی ناتۆ دژی عەفرین بەكاردێنێ
K24 - ھەولێر
جەمیل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایدەگەیەنێت، توركیا لە عەفرین چەكی ناتۆ دژی گەلی كورد بەكاردەھێنێ و جیھان دەخەڵەتێنێ.
بایك لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئاریه‌ن تیڤی، نزیك لە پەكەكە رایگەیاند: "توركیا چه‌كی ناتۆ، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌كاردێنێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن ده‌ڵێن، چه‌كی خۆمانە. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و چه‌كه‌كانی ئه‌وان له دژی گه‌لی كورد به‌كاردێنێ. به‌پێی یاساكانی ناتۆ، نابێ توركیا ئه‌و چه‌كانه له عه‌فرین به‌كاربێنێت، به‌ڵام ده‌بینین كه كه‌س له دژی ناوه‌ستێته‌وه و هه‌موو جیھان بێده‌نگه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و چه‌كانه به‌كاربێنێت، چه‌ند و‌ڵاتێك به‌شاراوه‌یی له‌گه‌ڵ توركیا په‌یمان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی نوێی پێ بفرۆشن".
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جه‌میل بایك دەڵێت: "ئە‌ردۆغان له‌سه‌ر كوشتن درێژه به ده‌سه‌ڵاتداریەتی خۆی ده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ش فشاری خستووەتە سەر هه‌موو كۆمه‌ڵگه، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و سەرجەم چین و توێژەكان، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بكه‌ن".
سەبارەت بە بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا بایك ئەوەی خستەروو: "توركیا دانی به‌و بڕیاره‌دا نه‌نا و هێرشه‌كانی خۆی زیاتر كرد، زۆربه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانیش هاووڵاتیانی سیڤیل، ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوانن".
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كەجەكە دەڵێ: "رۆژانە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی سڤیل ده‌كوژرێن و سرووشتی عه‌فرین تێكده‌درێت، به‌ڵام كه‌س ده‌نگ ناكات. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد وه‌ك میلله‌تێك نابینن. له شوێنێكی دیكه هێرشێك له دژی سیڤیل بكرێت، قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێنن، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر بابه‌تی كوردان ئه‌مه روونادات. بۆچی ناڕه‌زایی بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه، به‌ڵام بۆ كوردان نییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، ده‌ڵێن، ئه‌م بڕیاره عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام جێبه‌جێی ناكه‌ن، چونكه نایانه‌وێت. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، ده‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن".
جه‌میل بایك ئاماژه‌ی بەوەشداوە: "شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده قوربانی گه‌وره‌یان دا و گورزی كوشنده‌یان له داعش دا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی توركیا و داعش به‌هێزبوو، بۆیە توركیا توڕه بووه. هێزه نێودەوڵەتییەكان له لایه‌كه‌وه ده‌ڵێن، شەڕڤانان له دژی داعش قاره‌مانه‌یەتی ده‌نوێنن، مرۆڤایه‌تی و دیموكراتی و ئازادی ده‌پارێزێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، له دژی توركیا ناوه‌ستنه‌وه".
ھ.م