نەریتی هێنانی "بەختێکی باش" لە هیندستان ببینە
K24- ههولێر:
بەهۆی نەریتێکی ئاینی خۆیان، دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی هیندستان، پاڵدەکەون و رێگا دەدەن چەند مانگایەک بەسەریاندا بڕوات، ئەمەش بۆ "هێنانی بەختی زیاترە" بۆیان.
بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانی، گرتە ڤیدیۆیەک لە گوندی یوجان لە ناوچەی مادها پرادس لە وڵاتی هیندستان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، چەند مانگەیەک کە جوانکارییان بۆکراوە و کێشی هەر یەکەیان نزیکەی 1000 کیلۆگرام دەبێت، بەسەر دانیشتوانی گوندەکە و کەسانی دەرەوەی گوندەکەدا دەڕۆن.
ئەو نەریتە بەشێکە لە فێستیڤالی دیوالی کە تایبەتە بەو کەسانەی پەیڕەوی ئاینی هیندویزم دەکەن لە هیندستان و ئەو هیندوسانە پێیان وایە مانگا پیرۆزە و ئەگەر بەسەریاندا بڕوات خێر و بەرەکەت بەسەریاندا دەبارێت.
ئەگەرچی مەترسیدارە و ئەگەری شکانی ئێسکەکان ئاسان دەکات، بەڵام لەو رۆژەدا، سەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکان روودەکەنە ئەو شوێنانەی ئەو نەریتەی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە گەشتنیان، خۆیان پاڵدەخەن تاکو مانگاکان بەسەریاندا بڕۆن.
H.J