ئه‌برامزه تێكشكێنراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا خه‌ریكه سه‌ری عێراق ده‌خوات
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌یلی بیستی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ری زۆره واشنتن به‌هۆی راپۆرتی ئه‌م مانگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه چه‌كێكی خاوه‌ن ته‌كنیكی به‌رزی ئه‌مریكایان كه‌وتووه‌ته ده‌ست، سزا به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێ.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش راپۆرتێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر تانكه ئه‌برامزه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكردبووه‌وه كه ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوون. نوسیوویه‌تی "واشنتن دڵنیابووه‌ته‌وه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 تانكی ئه‌برامزی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌لایه‌نی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ئه‌وانیش له جۆری M-1 بوون و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستیان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی بیست، واشنتن به بینینی وێنه‌ی تانكه‌كانی كه ئاڵای گرووپه‌كانی حه‌شدیان به‌سه‌ره‌وه بووه‌و یه‌كێكیشیان له‌و كاته‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاره‌دێی پردێ تێكشكێنرا، له‌و بابه‌ته دڵنیابووه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌هۆی گوشارخستنه سه‌ر به‌غدا، ئه‌و تانكه ئه‌برامزانه بگ ه‌ڕێنێته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌شكراوه كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێ و رێگه به كۆمپانیا فه‌رمییه‌كانی بواری درووستكردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی نه‌دات چه‌ك به عێراق بده‌ن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، له زاری كه‌ریم نووری، سه‌ركرده‌ی پێشووی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رێكخراوی به‌دری گواستووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "گرووپه‌كانی حه‌شد هیچ تانكێكی ئه‌مریكیان وه‌رنه‌گرتووه"، به‌ڵام هیشام هاشمی، شاره‌زای كاروباری گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌و 9 تانكه‌ی لای حه‌شدی شه‌عبین، ئه‌و تانكانه‌ن كه ساڵی 2014 له‌و كاته‌ی داعش هێرشی كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق، له سوپای عێراقه‌وه ده‌ستیان كه‌وتبوو".
كه‌ریم نووری ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتبوونه ده‌ست گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له كاتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا بووه‌و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپا به‌كاریان هێناوه نه‌ك ئه‌وه‌ی بووبێته موڵكی حه‌شد".
هه‌ر بۆیه به‌لایه‌وه سه‌یر بووه ئه‌مریكییه‌كان به‌و هۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، چونكه به گووته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی داعشدا به‌كارهێنراون و ده‌بێت شانازی پێوه بكه‌ن نه‌ك نیگه‌ران بن".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاڵای گرووپه‌كانی حه‌شد به‌سه‌ر تانكه‌كانه‌وه بووه، كه‌ریم نووری گوتوویه‌تی: "ته‌نها گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت پۆلیسی فیدراڵی عێراقیش كه هێزێكی فه‌رمی ده‌وڵه‌تن ئه‌و ئاڵا و هێمایانه به‌رزده‌كه‌نه‌وه، حه‌شد هیچ تانك و تۆپێكی نییه و ئه‌و جۆره قسانه راست نین".
به‌ڵام تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی به ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی پردێ، ئه‌و كاته‌ی حه‌شد و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی په‌لاماری ناوچه‌كه‌یاندا، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنرا. تێكشكاندنی تانكه ئه‌برامزه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه به فه‌رمی راگه‌یه‌نرا و وێنه و ڤیدیۆكه‌یشی بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له كاتێكدایه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا شیعیانه به تانك و چه‌كه‌كانی ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركووك و كوردیاندا كه چاودێران وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ناویان ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێستا بۆ هێزه‌كانی خۆیشیان له عێراق بوونه‌ته مه‌ترسی، چونكه گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شد زیاتر فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن نه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
ئه‌برامزی M -1A1 به به‌هێزترین تانكی جیهان داده‌نرێت و خاوه‌ن ته‌كنیكێكی به‌رزه و له كاتژمێرێكدا ده‌توانێت 64 كیلۆمه‌تر ببڕێت و چه‌ندین تۆپی 120 مللیمه‌تری له‌سه‌ره و 4 سه‌رباز ده‌توانن له‌ناویدا بن و چه‌ندین چه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌سه‌ر دانراوه‌و به‌هه‌موو جۆره تانكشكێكیش ناته‌قێنرێته‌وه، هه‌ر بۆیه ته‌قاندنه‌وه‌ی تانكه‌كه له پردێ، له‌سه‌ر ئاستی جیهان پرسیاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه به چ جۆره چه‌كێك ئه‌و تانكه ته‌قێنراوه‌ته‌وه؟.