واشنتن پۆست دوا وتاری خاشقچی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، دوا وتاری جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ناوداری سعوودی بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌و وتاره‌شی پێش ئه‌وه نوسیووه كه له كاتی چوونی بۆ كونسوڵخانه‌ی سعوودییه له ئیستانبوڵ له رۆژی 2/10/2018 تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره و ئه‌گه‌ری زۆره كوژرابێت.
دوا وتاری خاشقچی له‌ژێر ناوی "ئه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی پێیه‌تی ئازادی راده‌ربڕینه" به‌ڵام ئه‌و وتاره‌ی هێشتا بڵاونه‌كرابووه‌وه كه دیارنه‌ما.
جه‌مال خاشقچی له وتاره‌كه‌یدا باسی دابه‌زینی زیاتری ئاستی راده‌ربڕین له راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر رووماڵی هه‌واڵه‌كانه‌وه ده‌كات.
خاشقچی ده‌ڵێت: "جیهانی عه‌ره‌بی رووبه‌ڕووی په‌ر‌ده‌یه‌كی ئاسنینی تایبه بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه نه‌سه‌پێنراوه، به‌ڵكو هێزه ناوخۆییه‌كان له پێناوی ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌دا هاتووه "رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی هاوكاره‌كانیان بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، ته‌نانه‌ت كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین له میدیای عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ رێكارێك بۆ باشكردنی بگیرێته‌به‌ر".
كارین عه‌تیه كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ دوا وتاره‌كه‌ی خاشقچی كردووه ده‌ڵێت: "ئه‌و وتاره‌م رۆژێك پاش دیارنه‌مانی خاشقچی له‌لا‌یه‌ن وه‌رگێڕ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی جه‌مال به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌یمان دواخست و هیوامان به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بوو تا پێكه‌وه به وتاره‌كه‌دا بچینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه ئیتر جه‌مال ناگه‌ڕێته‌وه".