تارق و فالح ده‌بنه ركابه‌ری عه‌بادی و عامری
K24 - هه‌ولێر:
سیناریۆكه‌ی ساڵی 2014 بۆ دیاریكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جارێكی دیكه ساڵی 2018 دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وكاته عه‌بادی ناوی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه و جێگره‌وه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی خرایه‌ڕوو. ئێستاش له پشت په‌رده‌ی سیاسه‌تی عێراقه‌وه هه‌مان بارودۆخ درووستبووه.
ئێستا فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و تارق نه‌جم سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه هه‌ر یه‌كه‌یان ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ركابه‌ری عه‌بادی، به‌ڵام ھێشتا هاوپه‌یمانی سائیروون سووره له‌سه‌ر 40 مه‌رجه‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
محه‌مه‌د سه‌هیوود، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق راده‌سپێردرێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه، به پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ویش له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و به‌شێكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی پێكدێت، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌گاته 165 كوورسی و پاش پشووی جه‌ژنی قوربان راده‌گه‌یێنرێ و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
سه‌هیوود ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه پارته سیاسییه‌كان و كوتله‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سیان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریكردووه، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه دیار و ناودارن، به‌ڵام تا كوتله گه‌وره‌كه پێكنه‌هێنرێت ناتوانین رایبگه‌یێنین".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، پاڵپشتی سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه و سیاسی عێراق تارق نه‌جم ده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته، چونكه شاره‌زایه و ماوه‌ی 12 ساڵ له سه‌رده‌می نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاریكردووه.
به‌ڵام عه‌لی عه‌لاق، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دانووستانی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه، تا ئه‌م ساته هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره پێكنه‌هاتووه تا ببێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان. ئێستا هاوپه‌یمانێتی سائیروون و حیكمه و نیشتمانی، هێشتا نزیكترینن له هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م پارت و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی پاش جه‌ژنی قوربان گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكبێت".
عه‌لی عه‌لاق به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی عه‌ره‌بی پۆستی گوتووه: "هاوپه‌یمانێتی نه‌سر هیچ كاندیدێكی دیكه‌ی نییه ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، عه‌بادی هێشتا دیارترین كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی دووه‌میش له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه. هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له‌گه‌ڵ سائیروون گه‌یشتوونه‌ته قۆناخێكی پێشكه‌وتوو له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن".
به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر پێشبینی ده‌كه‌ن چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه لاواز ببێت ئه‌گه‌ر فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی نوێ كاندیدی بكرێت.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه: "چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران زۆر لاوازه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئێران ڤیتوی له دژی به‌كارهێناوه. ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ڤیتوی ئه‌مه‌ریكا بووه له دژی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه له ئێرانه‌وه نزیكه. جگه له مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در ئه‌مه‌ریكاش رێگه نادات عامری كاندید بكرێت. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانیش ئیداره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له حكوومه‌تدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانێتی نه‌سر نایه‌وێت پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له ده‌ستبدات، هه‌ر بۆیه ناوی فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان له‌وانه هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و پارته كوردییه‌كان و چه‌ندین هێزی دیكه‌ش پاڵپشتی خۆیان بۆ فه‌یاز ده‌ربڕیووه تا پۆسته‌كه وه‌ربگرێت".
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ده‌ڵێت: "ئێستا ركابه‌ریی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه له‌نێوان فالح فه‌یاز و تارق نه‌جم دایه، هه‌ر یه‌ك له‌وانه ركابه‌رێكی به‌ھێزن و خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانن له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان و هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".