كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیەند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 4 و سلێمانی 2 و دھۆك 0 پلە، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 5 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینیی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور و سارد دەبێت.