سووریا به‌رهه‌ڵستكاران ديوارى به‌رگرى ديمه‌شق تێكده‌شكێنن

به‌رهه‌ڵستكاران ديوارى به‌رگرى ديمه‌شق تێكده‌شكێنن

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، چەند گرووپێكی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر ناوچەیەكی گرنگی دیمەشقدا گرتووه‌.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ چەند گرووپێكی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر ناوچەی كراجات عەباسین لە دیمەشقدا گرت و دەشیانەوێت ناوچەی زیاتر بخەنە ژێر ركێفی خۆیانەوە.

هه‌روه‌ها باس له‌ كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی خێرای نێوان حمس و دیمه‌شق ده‌كرێت.