ڤيديۆ.. ساته‌وه‌ختى ده‌ستگيركردنى نه‌واز شه‌ريف و كچه‌كه‌ى ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى پاكستان، نه‌واز شه‌ريف، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مريه‌مى كچى دوێنێ هه‌ينى گه‌يشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى لاهور، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركرا.
نه‌واز شه‌ريف و كچه‌كه‌ى له له‌نده‌نه‌وه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌يان و له ده‌ره‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه هه‌زاران كه‌س له لايه‌نگرانى ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازى لێ بكه‌ن.
رۆژى (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى رابردوو، دادگاى تايبه‌ت به دۆسييه‌كانى گه‌نده‌ڵى، له شارى ئيسلام ئابادى پايته‌خت، بڕيارى 10 ساڵ زيندانى بۆ نه‌واز شه‌ريف و 7 ساڵ زيندانى بۆ كچه‌كه‌ى ده‌ركرد، به تۆمه‌تى تێوه‌گلانيان له گه‌نده‌ڵى.
نه‌واز شه‌ريف، رێبه‌رايه‌تى پارتى رابيته‌ى ئيسلامى پاكستان ده‌كات و پارته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى كه بڕياره رۆژى 27ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت به‌شدارى ده‌كات.
نه‌واز شه‌ريف، له ژيانى سياسى خۆي‌دا 3 جار له پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى وه‌رگرتووه و دواجار له (28ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017) له لايه‌ن دادگاوه له كار لادرا و به هۆى ئاشكرابوونى دۆسييه‌ى گه‌نده‌ڵى په‌يوه‌ست به باجه‌وه دادگا بڕياريدا كه ناوبراو كه‌سێكى شياو نييه بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر