تاران: كۆشكى سپى هه‌شت جار داواى ديدارى راسته‌وخۆى رووحانى و تره‌مپى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حمود واعيزى، سه‌رۆكى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ هه‌شت جار داواى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆيان له رووحانى كردووه.
دوێنێ چوارشه‌ممه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌تى ئێران، واعيزى گوتى: له سێپتێمبه‌رى 2017دا ئه‌و كاته‌ى رووحانى بۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى نيويۆركى كرد، ئيداره‌ى تره‌مپ هه‌شت جار داواى ديدارى راسته‌وخۆى تره‌مپ و رووحانيان كردووه.
هه‌فته‌ى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياندبوو، چركه‌ساتێكى دياريكراو په‌يوه‌ندى به به‌رپرسانى ئێرانه‌وه ده‌كات و داواى واژووكردنى رێككه‌وتنێكيان لێده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرام قاسمى، رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا بيه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌وێت، ئه‌وا؛ تره‌مپ ناچار ده‌بێت خۆى په‌يوه‌ندى بكات.
هه‌وڵه‌كانى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران دواى ئه‌وه دێت، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون و سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، راسته‌وخۆ كۆبوويه‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌سنيم
ئ.ر